وەزیری نەوتی عێراق بەوەكالەت كرایە وەزیری داراییش
  2022-08-16       269       

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، بەوەكالەت كرایە وەزیری دارایی عێراق، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ(سێشەممە)، وەزیری دارایی دەستی لەكاركێشایەوە.

ئاوێنە: بەپێی میدیا عێراقییەكان، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار وه‌زیری نه‌وتی عێراقی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وه‌زاره‌تی دارایی بە وەکالەت، راسپارد.

ئەمڕۆ عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە میانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشكردو بەپێی میدیا عێراقییەكان دەستكاركێشانەوەكەی لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە پەسەندكراوە.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان عەلی عەلاوی پاساوی دەستلەكاركێشانەوەكەی ئەوە بوە كە هەنگاوی كرداری نەنراون بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی وەرەقەی چاكسازی كە بە وەرەقەی سپی ناسراوەوە پێشتر پەسەندكراوە.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×