بڕیارێك لە بافڵ تاڵەبانییەوە لەبارەی بەكارهێنانی بەرپرسیارێتی بۆ دەستكەوتی تایبەت
  2022-08-16       682       

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە بڕیارێكدا رایگەیاند، هەر لێپرسراوێكی یەكێتی لە سنوری سلێمانی بەرپرسیارێتی خۆی بەكاربهێنێت بۆ دەستكەوتی تایبەت و كەسی بەتایبەت بۆ وەرگرتنی زەوی و زار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوەو بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكەش سزای توندی حزبی و رێكخراوەیی دەدرێت.

ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە بڕیارێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە، رایگەیاند، هەر لێپرسراوێكی یەكێتی لە سنوری سلێمانی لە هەر ئاست و بەرپرسیارێتییەكی حزبی، رێكخراوەیی، حكومی و سەربازییدا بێت، بەهیچ شێوەیەك رێگەپێدراو نییە كە ناونیشان و بەرپرسیارێتی خۆی بەكاربهێنێت بۆ دەستكەوتی تایبەت و كەسیی بەتایبەت بۆ وەرگرتنی زەوی و زارو موڵكی گشتی یان فشار بخاتە سەر فەرمانبەرو دامەزراوە حكومەییەكان.

جەختیشی كردۆتەوە كە "هەر هەڤاڵیكی یەكێتی لە هەر ئاستێكی حزبیدا بێت سەرپێچی لەمشێوەیە بكات جگەلەوەی روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش سزای توندی حزبی و رێكخراوەیی دەدرێت."

بڕیارەكە دوێنێ 15ی ئاب دەرچوەو تێیدا هاتوە، كە لە رۆژی دەرچونییەوە جێبەجێ دەكرێت.

بافڵ تاڵەبانی راشیگەیاندوە"چاوەڕوان دەكەین كە سەرجەم حزب و لایەنەكانی تر هەمان هەڵوێستیان هەبێت."

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×