كازمی: سبەی سەرجەم سەركردەكانی وڵات بانگهێشت دەكەم بۆ گفتوگۆیەكی نیشتمانی
  2022-08-16       416       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سبەی چوارشەممە، لە دەستپێشخەرییەكی بانگهێشتی سەرجەم سەركردەكانی وڵات دەكات بۆ گفتوگۆیەكی نیشتمانی و دەشڵیت، داخرانی سیاسی رەنگدانەوەی هەبوە لەسەر كارەكانی حكومەت و جەختیش دەكاتەوە كە حكومەتەكەی لە ناكۆكییە سیاسییەكاندا لایەندار نییە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا كازمی لە میانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند، هێشتا لەنێو ئاڵنگارییە سیاسییەكاندا و داخرانی سیاسی دەژن كە رەنگدانەوەی لەسەر كارەكانی حكومەت هەبوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، حكومەت لایەندار نییە لە ناكۆكییە سیاسییەكاندا بەڵام هەندێك هەوڵی ئەوە دەدەن بەرپرسیارێتی قەیرنەكە بخەنە ئەستۆی حكومەت و لە كێشەكە هەڵبێن و هەمو كێشەكان بخەنە پاڵ حكومەت.

سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیشی كردۆتەوە كە بڕیارمان لەم حكومەتەدا ئەوە بوە كە دەستمان نەچێتە خوێنی هیچ عێراقییەك نە ئەمڕۆ و نە سبەی، خوێنی عێراقییەكان بەنرخەو كێشەكان دەبێت بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن.

ئاشكراشیكردوە، سبەینێ سەرجەم سەركردەكانی وڵات بانگهێشت دەكەم بۆ گفتوگۆیەكی نیشتمانی لەپێناو بەشداریكردن لە دۆزینەوەی چارەسەرێك و بیركردنەوە لە چارەسەری كێشەكە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە حكومەت بەبێ بودجە ناتوانێت بژی، دو ساڵە بەبێ بودجەیە.

هەروەها وتوشیەتی، داخرانی سیاسی رەنگدانەوەی لەسەر پێكهێنانی حكومەت و نەبونی بودجە هەبوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×