لێپرسراوی ئیدارەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەهەولێر رەتیدەكاتەوە بوبێتە پارتی
  2022-08-16       1324       

بەختیار کاوانی، لێپرسراوی ئیدارەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر دوای تێپەڕبونی 11 رۆژ بەسەر روداوی تەقەلێكردنی، ڕایگەیاند، چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانە، هەروەها رەتیشیدەکاتەوە بوبێتە پارتی و دەڵێت، "یەکێتییەکی عەیار 24م." 

ئاوێنە: بەختیار کاوانی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ روداو لەبارەی روداوی تەقەلێكردنی رایگەیاند "من 10 رۆژ دەبێت هیچ لێدوانێکم نەداوەو هیچ لێدوانێک لەوبارەیە نادەم، بەڵام دوایین شت هێزە ئەمنییەکان بەرپرسیارن لەوەی رونیبکەنەوە روداوەکە چۆن بوە و چی بوە، چونکە شوێنی روداوەکە لە سنوری یەکێتییە و ئێستا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن و بەردەوامن و متمانەشم پێیان هەیە."

لەبارەی گومانکردن لەو کەس و لایەنانەشی کە لە پشت روداوەکەن، ئەو بەرپرسەی یەکێتی ڕایگەیاندوە، "سکاڵام لەسەر کەس نەکردوە، چونکە گومانم لە کەس نییەو کێشەم لەگەڵ هیچ کەسێکیش نەبوە و وردەکاریی روداوەکە و لێکۆڵینەوەکانم بۆ دەزگا ئەمنییەکان بەجێهێشتوە." 

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە دورخستنەوەی لە پۆستەکەی وەکو لێپرسراوی ئیدارەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر دەکەن، بەختیار کاوانی ئەو قسانەی رەتکردەوە و وتی"من لە پۆستەکەم بەردەوامم، بەڵام بەحوکمی میوان و قەرەباڵخی و ئەو سەردانە زۆرەی خەڵک بۆ لامان، رێگەپێدانم داوەتە کەسێک بۆ بەڕێکردنی کارەکان و واژۆ دەکات، کارەکان تاوەکو دو هەفتەی دیکە بەو شێوەیە دەبێت."

 لە سۆشیاڵمیدیا دەنگۆیەک بڵاوبوەتەوە کە ئەو بەرپرسەی یەکێتی بوەتە پارتی، بەڵام بەختیار کاوانی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و وتی"پارتی دیموکراتی کوردستان هێزێکی کاریگەرە و حەفتا و شتێک ساڵە لە خەباتدایە، منیش کادریرێکی پێشکەوتوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانم و نەبومەتە پارتی و ناشبمە پارتی."

 هەروەها وتیشی"من ئێستا چاوەڕوانی دەزگا ئەمنییەکان و لایەنی پەیوەندیدارم بۆ دەرخستنی وردەکاریی روداوی هەوڵی تیرۆرکردنم، من یەکێتییەکی عەیار 24 م."

یەکێک لەوانەی دوای روداوەکە سەردانی بەختیار کاوانی کرد، ئەژی ئەمین بو، بەختیار کاوانی لەو بارەیەوە وتی: "ئەژی ئەمین پیاوێکە بە سەردانێکی ئاسایی هاتبو، بۆ لێکۆڵینەوە نەهاتبو،  خۆی و براکانی و کەسوکاری هاتون، ئەوخۆی بە بەرپرسی دەزگای زانیاری دەزانێت، کە هاتوەتە لای ئێمەش قسەی زۆر باش و گونجاو و لۆژیکی کرد، بۆیە هاتنی ئەو شتێکی نامۆ نەبو، ئێمە بەرپرسی حیزبەکان و وەزیری پارتی و بەرپرسانی گۆڕان و لایەنەکانی دیکەش سەردانیان کردوین، ئێمە عەشائیرن و ئەو شوێنەی ئەژی هاتوە ماڵی باوکم بوە و هەر کەس بێت لەسەر سەرمانی دادەنێین".

 سەبارەت بە هەڵوێستی بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی روداوەکە، بەختیار کاوانی وتی"د. بەرهەم و د.رێواس و کاک قوباد و هەمو سەرکردایەتیی یەکێتی بەبێ هیچ لێدەرکردنێک هەمویان جارێک و دو جاریش پەیوەندییان کردوە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×