كازمی بۆ سەركردەكانی لایەنە سیاسییەكان: سبەی لە كۆشكی حكومەت بن بۆ كۆبونەوەیەكی نیشتمانی
  2022-08-16       384       

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وەزیرانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، بانگهێشتی سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی چوارشەممە، له‌ كۆشكی حكومه‌ت ئامادەبن بۆ به‌شداری له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی.

ئاوێنە: مستەفا كازمی، لە بەیاننامەكەیدا وتویەتی"له‌ سۆنگه‌ی لۆژیك و بەرپرسیارێتی نیشتمانیی هاوبەشەوە، كه‌ عێراقییەكان لەسەر بنەمای پاراستنی یەكێتی، ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵات كۆده‌كاته‌وه‌، بانگهێشتی برایانی سه‌ركرده‌ی هێزه‌ سیاسییه‌ نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌م بۆ ئەوەی سبەی چوارشەممە به‌شداری له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی بكەن له‌ كۆشكی حكومه‌ت."

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، ئامانجی سه‌ره‌كی له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی نیشتمانی جددی و بیركردنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌ له‌ پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی ئێستای عێراق و هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاوه بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی و ده‌ستوریی، به‌ جۆرێك له‌ ئاستی خواسته‌كانی گه‌لانی عێراقدا بێت.

هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، كازمی، داوای له‌ هه‌مو لایه‌نه‌ نیشتمانییه‌كان كردوه‌، گرژییه‌كانیان له‌ ئاستیی میللی و میدیایی خاو بكه‌نه‌وه‌و ده‌رفه‌تی گونجاو بده‌ن بۆ خستنه‌ڕوی روانگه‌ و چاره‌سه‌ری مامناوه‌ند.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×