ئەندام پەرلەمانێکی عێراق: دەبێت وەزیری دارایی بدرێت بە دادگا
  2022-08-17       535       


ئەمڕۆ هادی ئەلسەلامی، ئەندام پەرلەمانی سەربەخۆ، رایگەیاند، کە داوای لێپێچینەوە لە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی دەستلەکارکێشاوە دەکەن و دەیدەن بە دادگا. هەروەها وتیشی رۆژانی داهاتوو دۆسییەی گرنگترین مۆڵگەی گەندەڵی دەکەنەوە لە بانکی رافیدەین و رەشید و وەزارەتی دارایی.

ئاوێنه‌: ئەلسەلامی بە بەغداد ئەلیەومی راگەیاند: "لەسەردەمی عەلی عەلاویدا وەزارەتی دارایی بووبوو بە مافیایەکی رێکخراو، کە وەزیر و دارودەستەکەی دەیانبردن بەڕێوە و وایان لە فەرمانگەکانی وەزارەتی دارایی کردبوو، ببێتە مۆڵگەی گەندەڵی و دزی و فریودانی هاوڵاتیان، ئەویش لە رێگای بانکی رافیدەین و رەشید و دەستەی خانەنشینانەوە".

هەروەها وتیشی: "بەدواداچوون بۆ وەزیری دارایی دەکەین تا سزای خۆی وەربگرێت. ئەوە هەڵەیە دەتلەکاربکێشێتەوە و نەدرێت بە دادگا، کە چەندین سکاڵا لەسەری هەیە بە بەڵگەوە، کە لە دەستەی نەزاهە و داواکاری گشتی و چاودێریی دارایین".

جێگای بیرهێنانەوەیە دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی کاربەڕێکەردا، عەلی عەلاوی دەستی لەکارکێشایەوە. ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.
 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×