2022-08-18   1039     
وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى بڕینى هاوكارى 25 خاوه‌ن پێداویستى له‌سلێمانى خسته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌نوسراوێكیشدا هۆكارى ئه‌و بڕینه ڕونكراوه‌ته‌وه.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ى نوسراوێكى وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى كه له‌مانگى ئایاردا ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاودێریى‌و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى كردوه تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، به‌پێى یاساى چاكسازیى ئه‌و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تانه‌ى میراتگرى خانه‌نشینێكن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خانه‌نشینى سلێمانى، هاوكاریه‌كه‌یان ببڕدرێت‌و هاوكاریه‌كانیشیان مانگانه لێ وه‌ربگیرێته‌وه‌و له‌خانه‌نشینیه‌كه‌یان ببڕدرێت.
ئه‌وانه‌ى هاوكاریه‌كه‌یان بڕدراوه 25 كه‌سن‌و له‌م مانگه‌وه فه‌رمانه‌كه جێبه‌جێكراوه‌و بڕى 50 هه‌زار دینار له‌موچه‌ى ئه‌و خانه‌نیشنه بڕدراوه كه ئه‌وان میراتگرین.
وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، موچه‌ى به‌شێك له‌خاوه‌ن پێداویستیه‌كان بڕدراوه‌و له‌م كابینه‌یه توانیویانه هاوكارى‌و موچه‌كانیان بۆ بگێڕنه‌وه.