ژمارە یەکی تابلۆی ھەڵەبجە دەگاتە 5 ملیۆن دۆلار
  2019-07-03       1412       

 

داوا دەکرێت پەلە لە فرۆشتنی ژمارەیەکی تابلۆی پارێزگای ھەبجە نەکرێت تا نرخەکەی دەگەیەننە 5 ملێۆن دۆلار.


ئاوێنە،زریان محەمەد: یاسین مەحمود، وتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان بە ئاوێنەی وت" داوایەکم ئاراستەی پارێزگاری ھەڵەبجە کردوە دەربارەی ژمارەی یەکی تابلۆی ھەڵەبجە".


وتیشی" لە ئێستادا فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمۆبیلەکانی پارێزگای هەڵەبجە بۆتە دەنگ و باسی میدیاکانی عێراق و کوردستان بە گشتی وەک چۆن لە سەرەتاوە بەڵێنم دا کە دەبێت نرخی تابلۆی ژمارە یەک بگاته بڕی یەك ملیۆن دۆلار، ئێستاش داوام لە پارێزگاری ھەڵەبجە ھەیە کەلە ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیەدا پەلە نەکەن".


 ئەو وتی " دەمەوێت بە هەوڵی هەمو لایەک ژمارەیەک سەرمایەداری دەرەکی بانگێشتی ئەم پڕۆسەیە بکەین  و بە تایبەت وڵاتانی خلیج بەو شێوازە دەتوانین نرخی ژمارە یەک بگەیەنین بە پێنج ملیۆن دۆلار سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیەش دەبێتە دەستكه وتیكی گرنگ بۆ پارێزگاری ھەڵەبجە و ئاوەدانی زیاتر بۆ شاری ھەڵەبجە".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×