"پەرلەمانتارانی عێراق مانگانە 19 ملیار دینار موچە وەردەگرن و هیچ كارێكیش ناكەن"
  2022-08-18       393       

سەرۆكی ئەنجومەنی راوێژكاریی عێراق ئاشكرایكرد، كۆی موچەو دەرماڵەی  پەرلەمانتارانی عێراق بە سەرجەمیان لە مانگێكدا 19 ملیار دینارە، لەكاتێكدا دانیشتەكانی پەرلەمان راگیراون و بیناكەیشی داخراوەو پەرلەمانتاران هیچ كارێك ناكەن.

ئاوێنە: فەرهاد عەلائەدین، سەرۆكی ئەنجومەنی راوێژكاریی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، دوای 32 هەفتە لە سوێندخواردنی پەرلەمانتاران و هەڵبژاردنی سەرۆكایەتییەكەی، پەرلەمان پەكخراوەو دانیشتنەكانی راگیراون و بیناكەیشی داخراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە سەرجەم پەرلەمانتاران مانگانە 19 ملیار دینار موچەو دەرماڵە وەردەگرن و بەبێ ئەوەی هیچ كارێك ئەنجام بدەن كە كۆی خەرجی موچەو دەرماڵەی پەرلەمانتارانی ئەم خولە تاوەكو ئێستا 133 ملیار دینار بوەو بەرهەمەكەیشیان تەنها دو یاسا بوە.

سەرۆكی ئەنجومەنی راوێژكاریی عێراق وتوشیەتی، بەهەدەردانی سامانی گشتی تاكەی؟ ئایا هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان چارەسەرە؟

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×