پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
  2022-08-19       337       

کەشناسی ھەرێمی کوردستان، پێشبینی خۆی بۆ کەشوھەوای ئەمڕۆ(هەینی) و سبەی(شەممە) راگەیاندو دەڵێت، پلەكانی گەرما نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی رۆژانی پێشو و ئاسمانی ئەمڕۆ پەڵەهەور و سبەینێ پەڵەهەورو نیمچە هەور دەبێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ(هەینی)، ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ پێنجشەممە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەمڕۆ، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە دەبن: ھەولێر: 43، سلێمانی: 43، دھۆک: 42، کەرکوک: 45، ھەڵەبجە: 45، سۆران: 43، راپەرین: 42، گەرمیان: 47 پلە.

كەشناسی هەرێم پێشبینی کردوە، سبەینێش ئاسمان پەڵەهەورو نیمچەهەور بێت و پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبن: ھەولێر: 42، سلێمانی: 43، دھۆک: 42، کەرکوک: 45، ھەڵەبجە: 44، سۆران: 43، راپەرین: 42، گەرمیان: 47 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×