زانکۆی دهۆک کاتی دەستپێکردنی دەوامی راگەیاند
  2022-08-19       388       


زانکۆی دهۆک کاتی دەستپێکردنی دەوامی راگەیاند و دەڵێت، سەرەتای مانگی داهاتوو دەوام لە زانکۆکەیان دەستپێدەکات.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا زانکۆی دهۆک بڵاویکردووەتەوە، بۆ ساڵی نوێی خوێندن، دەوامی مامۆستایان رۆژی پێنجشەممە، (1-9-2022) دەستپێدەکات، هەروەها دەوامی خوێندکار لە رۆژی یەکشەممە، (4-9-2022) دەستپێده‌کات.

بڕیارە زانکۆی دهۆکیش هاوشێوەی سلێمانی و هەولێر بۆ ساڵی نوێی خوێندن رای قوتابیان و مامۆستایان لەبارەی پەیرەوکردنی سیستمی یەکپۆشی وەربگرن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×