په‌رله‌مانتارێكى فڕاكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، له‌هه‌ولێر هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئۆفیسه‌كانیان و به‌شێك له كه‌ل و په‌له‌كانیان شكاندوون.
ئاوێنه: محه‌مه‌د ئیسماعیل په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ ڕایگه‌یاند، له‌هه‌ولێر هێزه ئه‌منیه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئۆفیسه‌تایبه‌ته‌كه‌ى و ئۆفیسى په‌رله‌مانتارێكى تر‌ى فڕاكسیۆنه‌كه‌یان.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، هه‌ندێك له‌گه‌ڵ وپه‌له‌كانیان شكاندوون و ئه‌م جۆره ره‌فتارانه واده‌كات مكوڕتربن له‌سه‌ر داواكردنى مافى هاووڵاتیان.
نه‌وه‌ى نوێ تائێستا وه‌ك هێزێكى ئۆپۆزسیۆن له عێراق و هه‌رێم مامه‌ڵه‌ده‌كات و له‌ماوه‌ى ڕابردوو هه‌وڵیاندا خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌رى له‌هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام و لایه‌نگریان ده‌ستگیركران.