وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌سێك له سه‌نته‌ری بازاڕی دهۆك به گولله كوژراوه.
ئاوێنه: هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له سه‌نته‌ری شاری دهۆك گه‌نجێك به چه‌ك كوژرا، دوای روداوه‌كه‌ش ته‌رمه‌كه‌ی بۆ په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادی گوازرایه‌وه.
ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه ته‌مه‌نی له نێوان 30 بۆ 35 ساڵیدایه و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نیه و "سێ گوله‌ی به‌ركه‌وتوه".
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك باسی له‌وه‌شكردوه، دوای روداوه‌كه هێزه‌كانیان چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه، دادوه‌ریش به‌پێی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ بكوژه‌كه ده‌ركردوه.