بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕتی سلێمانی ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە، کە کاریان لای سکاڵانووسان هەیە بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلکتڕۆنی پاسپۆرت، دوای کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی بەیانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن، بۆ رایکردنی مامەڵەکانیان، چونکە پێش ئەو کاتە هێڵی ئینتەرنێت.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئاگاداری سەرجەم ھاوڵاتییان دەکەینەوە، بەهۆی دەستپێکردنی خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەی، لە سبەینێوە شەممە بۆ ماوەی هەفتەیەک رۆژانە لە ٧:٣٠ خولەکی بەیانییەوە بۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ی خولەکی بەیانی هێڵی ئینتەرنێت نابێت، بۆیە هەر هاوڵاتییەک کاری لای سکاڵانووسەکانی هەیە بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلکتڕۆنی پاسپۆرت، دەتوانێت دوای کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی بەیانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکات".
ئەم راگەیەندراوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕی سلێمانی لە کاتێکدایە، بڕیارە سبەی خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەی دەستپێبکات و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بێت، بە مەبەستی رێگریکردنیش لە دزەکردنی پرسیاری تاقیکردنەوە بۆ دەرەوەی سنووری هۆڵی ئیمتیحانەکە، وابڕیارە رۆژانە لە ٧:٣٠ بەیانی بۆ کاتژمێر ١٠: ٣٠ خولەکی بەیانی هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان رابگیرێت.