نرخی مۆبایلە زیرەکەکان لە هەرێم دادەبەزن
  2022-08-19       292       

بەهۆی بڕیارێکی گومرگی هەرێم لە هەرێمی کوردستان لەداهاتویەکی نزیکدا نرخی مۆبایلە زیرەکەکان دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت ئەوەش.

ئاوێنە:  عەبدولرەحمان سەرۆکی یەکێتی هاوردەکارانی کوردستان رایگەیاند ،ئەو بڕیارە کاریگەری ئەرێنیی لەسەر دابەزینی نرخی موبایلە زیرەکەکان دەبێت.

وتیشی،لە داهاتویەکی نزیکدا نرخی موبایل لە هەرێمى کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزین بەخۆیەوە 
ببینێت.

لە بڕیارێکی نوێدا بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێم رێژەی گومرگی سەر مۆبایلە زیرەکەکانی لە %10ەوە بۆ %5 دابەزاند

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×