شارەزایەکی بواری هەڵبژاردن ڕایدەگەیەنێت، ئەم پەرلەمانەی ئێستا ڕەوایەتی گەلی عێراقی نەماوە. دەشڵێت، "ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌شوێنی كورسیه‌كانی سه‌در دانیشتوون ئه‌وانه دۆڕاوی هه‌ڵبژاردنن، گه‌لانی عێراق ده‌نگیان به‌وان نه‌داوه".
ئاوێنه: لە سەرەتای قسەکانیدا بۆ دەنگی ئەمریکا لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کام لەو داواکارییانە دواجار جێ بەجێ دەکرێت هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان، هاوڕێ تۆفیق، شارەزای بواری هەڵبژاردن دەڵێت" گره‌و كردن له‌نێوان ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌دا كام به‌ره‌یان براوه ده‌بێت كارێكی قورس و زه‌حمه‌ته، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی فیدڕاڵی ڕێژه‌ی به‌شداری گه‌لانی عێراق له‌سه‌رو 54% وه بوو كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه سه‌درییه‌كانیش ژماره‌یان 73 كورسیه له‌په‌رله‌مان ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 22% له‌كۆی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق كه 329 ئه‌ندامن ئه‌گه‌ر به‌ژماره داتاكان شیكاركاری بكه‌ین 54% ئه‌گه‌ر 22 ی لێده‌ربكه‌ین، كه‌واته ڕێژه‌ی 34% له خه‌ڵكی عێراق به‌شداریكردووه، كه ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه ڕاسته له‌ڕووی یاساییه‌وه شوێنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی سه‌در به ئه‌وانی تر پڕكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌شوێنی كورسیه‌كانی سه‌در دانیشتوون ئه‌وانه دۆڕاوی هه‌ڵبژاردنن، گه‌لانی عێراق ده‌نگیان به‌وان نه‌داوه. "
هاوڕێ تۆفیق ئەوەش دەڵێت" ئێمه پێش ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م كێشه‌یه‌كی سیاسی و یاساییدا بین له به‌رده‌م كێشه‌یه‌كداین پێی ده‌وترێت (ڕه‌وایه‌تی ئه‌م په‌رله‌مانه)، ئێستا ڕه‌وایه‌تی خه‌ڵكی عێراقی نه‌ماوه به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئێمه لایه‌نگری كام لایه‌نه‌ین و دژی كام لایه‌نین بۆیه نزیكترین سیناریۆ به‌ڕای من سیناریۆی سێیه‌مە، كه حكومه‌تێكی ڕاگوزه‌ر به‌زۆرینه و به‌ڕێككه‌وتن چ به‌ڕێز كازمی بێت یان كه‌سێكی تر بێت ڕابسپێردرێت و له‌ماوه‌ی ساڵێكدا جارێكی تر هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه واته دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕای من بووه به‌شتێكی حه‌تمی كه ڕێگایه‌كی نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ حكومه‌ت و په‌رله‌مانێک ناتوانێت به‌رده‌وام بێت كه 22% ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌كه ده‌ستیان له‌كاركێشابێته‌وه واته یه‌كێک له‌توێژه گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی كه ده‌توانین بڵێن ئێستا سه‌درییه‌كان نوێنه‌رایه‌تی توێژی پلیشاوه و چینی چه‌وساوه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی پێكهاته‌ی شیعه ده‌كه‌ن بۆیه ڕێگه‌یه‌ک نییه جگه له‌دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئێستا گفتوگۆكان بۆ ئه‌وه‌ن كه ده‌روازه‌ی سێیه‌م بدۆزنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، تۆ وه‌كو پسپۆڕێكی بواری هه‌ڵبژاردن پێتانوایه دۆخی ئێستای عێراق له‌باره بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن؟
ئەو پسپۆڕەی بواری هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی"له‌ڕاستیدا هه‌موو ئه‌وكاتانه‌ش كه هه‌ڵبژاردن كرا عێراق به قۆناغێكی ئاڵۆزدا تێپه‌ڕیووه، هیچ كاتێک هه‌ڵبژاردن له بارودۆخێكی ئاسایی‌دا له‌عێراقدا نه‌كراوه بۆیه دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراقدا كارێكی ئاساییه، به‌و مانایه‌ی كه بارودۆخی عێراق له هه‌ڵبژاردنی ده‌یان ساڵی ڕابردووش‌دا جگه له ئاڵۆزی سیاسی مه‌ترسی گه‌وره‌ی گروپه تیرۆریستیه‌كان هه‌بوو زۆر شوێن له شار و ناوچه به‌ده‌ست گروپه تیرۆریستیه‌كانه‌وه بوو ئێستا ده‌توانم بڵێم هه‌تا ڕاده‌یه‌كی زۆر هیچ گروپێكی تیرۆریستی هیچ ناوچه‌یه‌ک و به‌ستێک له خاكی عێراقی له‌ژێر ده‌ستدا نییه له هه‌مانكاتدا بودجه‌ی عێراق ئێستا قه‌ڵه‌و بووه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت واته له‌باری داراییه‌وه گرفت نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له‌مپه‌ره له به‌رده‌م پرۆسه‌كه له‌مپه‌رێكی سیاسیه، ئه‌م گفتوگۆ و دیالۆگانه‌ی كه پێشنیار ده‌كرێت چ ئه‌وه‌ی له باره‌گای حكومه‌ت لای به‌ڕێز كازمی ده‌كرێت چ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی هادی عامری یان خه‌ڵكانێكی تر بۆئه‌ون كه سیناریۆی سێیه‌م بدۆزنه‌وه، مه‌حاڵه گروپی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بتوانن به‌پێی ئه‌وه‌ی هه‌یانه جێبه‌جێی بكه‌ن، وه مه‌حالیشه ئه‌وه‌ی جوڵانه‌وه‌ی سه‌در ده‌یه‌وێت تاكلایه‌نه بیسه‌پێنێت به‌سه‌ر گروپی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، بۆیه ڕێگه‌ی سێیه‌م، ده‌دۆزرێته‌وه ئێستا گفتوگۆكان بۆ گه‌ڵاڵه كردنی ڕێگه‌ی سێیه‌من، كه حكومه‌تێكی ڕاگوزه‌ر دروست ببێت ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن، وه ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر به‌روارێک بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن. "
ئایا ئه‌مه ده‌گونجێت له‌ڕووی یاساییه‌وه، چونكه ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به‌سه‌رچووه؟ لە وەڵامدا هاوڕێ تۆفیق لەو بارەیەوە دەڵێت" ئێستا ئێمه له دۆخی پێشێلكاری ده‌ستوریداین، له دۆخێكی مه‌ترسیدارداین كه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر سیسته‌می ده‌ستوری وڵاته‌كه‌مان، ده‌توانم بڵێم، به‌داخه‌وه به‌ڵێ ده‌گونجێت له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی ئێستا ده‌ستور پێشێلكراوه جارێكی تریش ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی پێشێلكردنی ده‌ستووریی ئه‌مه یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی له‌ناو سیسته‌می ده‌ستوری عێراقیدا هه‌یه كه ئه‌م شتانه چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، زۆر مادده‌ی ده‌ستوری هه‌یه ئاڵۆزن، بۆ نموونه له‌ده‌ستوری عێراقدا مادده‌یه‌ک نه‌نوسراوه بڵێت، دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی دیاریكراوی ده‌ستوری سه‌رۆک كۆمار هه‌ڵنه‌بژێردرا په‌رله‌مان چی لێدێت واته زۆر بابه‌ت هه‌یه له‌ناو ده‌ستوردا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه هه‌ربۆیه ئێستا یه‌كێک له داواكان ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنمان دوباره كرده‌وه و دواتر ڕێككه‌وتین ده‌بێت هه‌موواری زۆر مادده‌ی ده‌ستوری بكرێت بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه بكرێت. "
بە بڕوای ئەو چاودێرە سیاسیە" كورد مه‌رجێكی ئه‌وتۆی نییه، له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه دووباره بكرێته‌وه هه‌مان ئه‌و بازنانه‌ی كه هه‌یه كه‌متری ده‌كه‌نه‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی قه‌زا بێت وه‌كو ڕابردوو ببێته‌وه به 18 بازنه ئه‌مه یه‌كێكه له سیناریۆكان. "
لایەنە کوردەکان بەشێکی بۆنموونه ده‌ڵێن ده‌بێت دیالۆگێكی نیشتیمانی بكرێت و ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند بكرێت؟ لە وەڵامدا هاوڕێ تۆفیق دەڵێت" ئه‌مانه هه‌مووی وشه‌ی بریق و باقن هه‌موو ساڵێک ئه‌مانه ده‌بیستین له به‌ڵێننامه‌ی شه‌رەف و لایه‌نه‌كان ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند ده‌كه‌ن ئه‌مانه ده‌ستشكانه‌وه‌ی سیاسین. "
ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش سه‌رپه‌رشتی بكات ئه‌م مه‌رجانه هه‌رده‌بێته ده‌ستشكانه‌وه‌ی سیاسی و قبوڵنه‌كراو؟ لە وەڵامدا هاوڕێ تۆفیق وتی"به‌ڵێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی كورسی ده‌سه‌ڵات كورسیه‌كی زێڕینه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌مه شه‌ڕه له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات و شه‌ڕه له‌سه‌ر پشک پشكێنه‌ی ده‌سه‌ڵات ئێستا به‌ڕێز سه‌در له‌وه تێده‌گات كه چ هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی كرد كه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، هه‌موو ئه‌م جوڵانه‌وه گه‌وره‌یه‌ی له‌شه‌قامی عێراقی ده‌ستی داوه‌تێ ده‌ربڕی ئه‌و ڕاستیه‌یه كه هه‌ست ده‌كات، له ده‌ره‌وه‌ی كێكه‌كه نه‌ک هه‌ر به‌برسێتی ده‌مێنێته‌وه ده‌كرێت بكرێته ده‌ره‌وه، ژیانی ئۆپۆزیسیۆنی له‌عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ژیانێكی فه‌راهه‌م كرا‌و نییه كه خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ قۆناغی دووه‌می ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی له هاوكێشه‌ی ده‌سه‌ڵات دێته ده‌ره‌وه دواتر هێواش هێواش ئه‌وه‌نده لاواز ده‌كرێت نه‌ک به ئۆپۆزیسیۆنی نامێنێته‌وه، به‌ڵكو به‌ته‌واوه‌تی له‌هاوكێشه‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه به‌كورتیه‌كه‌ی بڕیاری دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بڕیارێكه به‌رئه‌نجامی ململانێی ماڵی شیعه‌یه ململانێی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه له‌گه‌ڵ موقتەدا سه‌در به‌رئه‌نجامی ململانێی كورد و سونه نییه كورد و سونه‌ش هیچ ڕێگه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌ستدا نییه، جگه له‌وه‌ی كه ده‌بێت ته‌ماشای ئه‌و ڕووداوانه بكه‌ن، ده‌توانم بڵێم ڕۆڵی كورد به‌گشتی پاشان سونه‌ش ڕۆڵێكی لاوه‌كیه و ڕۆڵی سه‌ره‌كی نییه له ناو ململانێیه‌كه."