سێ گەشتیارى هەرێمی کوردستان لە رۆژهەڵاتى کوردستان گیانیان لەدەستدا
  2022-08-19       780       

سێ هاوڵاتى باشورى کوردستان کە خەڵکى ئاکرێن، بەمەبەستى گەشتکردن رویان لە ئێران کردبوو، بەڵام لە روداوێکى هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا.

ئاوێنە: لە روداوێکى هاتوچۆدا لە رێگاى نێوان نەغەدە و پیرانشار لە رۆژهەڵاتى کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە سێ کەسیان گەشتیارن و خەڵکى گوندێ كێلێى سەربەناحیەیی گردەسێنى قەزاى ئاكرێن، کەسەکەى دیکەش شۆفێڕى تاکسییەکە بووە و خەڵکی رۆژهەڵاتى کوردستانە.

کەسێکى نزیکى ئەو قوربانیانە  میدیاکانی راگەیاند: ئەو سێ کەسە ئامۆزاى یەکترن بەناوەکانى ( فەخرى زیرۆ هەرکى و مەخسود رۆستى هەرکى و عەلى حەمەدێ هەرکى)، بەمەبەستى گەشتکردن رویان لە ئێران کردبوو و لە کاتى گەڕانەوەدا توشى روداوى هاتوچۆبون و گیانیان لەدەستداوە.

هەر لە روداوەکەدا، سێ کەسى دیکە کە لە ئۆتۆمبێلى بەرامبەردابوون بەسەختى بریندارن و رەوانەى نەخۆشخانە کراون.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×