موقتەدا سەدر رایگەیاند، پێشنیاری گفتوگۆی راستەوخۆو ئاشکرایان بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان کردوە، بەڵام ئەو وەڵامەی لەرێگەی نێوەندگیرەکانەوە پێیان گەیشتوە هیچ گرنگی نەبوەو هیچ شتێکی بۆ چاکسازی تێدانەبوە. جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه "له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران‌و ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن گفتوگۆ ناكه‌م".
ئاوێنه: موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئەمڕۆ شەممە تویتێکی نوێی بڵاویکردەوەو ڕایگه‌یاند، "دوای پێشكه‌شكردنی پڕۆژه پێشنیازێك بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی دانیشتن‌و گفتوگۆ، یاخود روبه‌روبونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ نه‌یاره سیاسییه‌كانمان، هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنیمان له‌وباره‌وه پێنه‌گه‌یشت."
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت، وه‌ڵامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی شۆڕشگێران نییه.
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی، "داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی په‌راوێزخستنی گه‌لی عێراق، چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی داهاتومان بن".
ده‌شڵێت، "چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بن دوباره گفتوگۆی نهێنی ئه‌نجامبده‌ین‌و هیچ شتێك له‌گه‌له‌كه‌م ناشارمه‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، گفتوگۆ‌و دانیشتن ناكه‌م".
موقته‌دا سه‌در ئه‌وه‌شی نوسیوه، "له‌پێناو گه‌لی عێراق و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌رمی زۆرم نواند".