داریا دوگین، کچی شارەزای سیاسەتی روسیا ئەلێکساندەر دوگین، كه بهمامۆستاو عهقڵی پۆتین دادهنرێت، لەکاتێکدا لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بو لەئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی گیانیلەدەستدا، ڕوسیا پێیوایه تهقینهوهكه پلان بۆ دانراو بووه.
ئاوێنه: میدیای روسیا بڵاویکردەوە کە دوای گەڕانەوەی دوگینو کچەکەی لەفستیڤاڵێک لەدەوروبەری مۆسکۆ، بۆمبەکە بەئۆتۆمبێلەکەی دوگیندا تەقیوەتهوه، بەڵام لەکاتی تەقینەوەکەدا دوگین لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا نەبووە، لەئاکامی تەقینەوەکەدا کچەکەی گیانی لەدەستداوە.
لقی لیژنەی لێكۆڵینەوەی هەرێمی مۆسكۆ رایگەیاندووە، تەقینەوەكە كە شەوی شەممە رویداوە، بەهۆی بۆمبێكی چێنراو لەناو ئۆتۆمبێلی جۆری SUV كە لەلایەن داریا دوگین لێخوڕیوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لەلێدوانێکدا سەبارەت بەو ڕوداوە ڕایگەیاند، ئەگەر سەلمێندرێت ئۆکرانیا دەستی لەتیرۆرکردنی کچەکەی دوگین هەیە، ئەوە جۆرێک دەبێت لەتیرۆری دەوڵەتی کە لەلایەن کیێڤەوە سهرپهرشتی دهكرێت.
داریا دوگین، تەمەنی 29 ساڵ بو، کچی ئەلێکساندەر دوگین بو، کە لایەنگری دیاری ئایدیۆلۆژیای "جیهانی ڕوسیا"و لایەنگری سەرسەختی ناردنی هێزەکانی ڕوسیا بوو بۆ ئۆکرانیا.
ئەلیکساندەر دوگین هیچ پۆستێکی فەرمی لەنێو کۆشکی کریملندا نییە، بەڵام دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ئەلکساندەر کراوەتە بەڕێوبەری گشتی کەناڵی یەکی روسیا، کە یەکێکە لەکەناڵە هەرە گەورەکانی روسیاو نزیکە لەسیاسەتەکانی کریملن.
دوگین فەیلەسوفێکی نەتەوەپەرەستی روسیەو بەدارێژەری ستراتیژی شەڕ لەدژی ئۆکرانیا دادەنرێت.
داریای کچی ئەلیکساندەر دوگین، لەساڵی 1992 لەدایکبووەو لەزانکۆی حکومی مۆسکۆ بەشی فەلسەفەی تەواوکردووە، لەمیدیاکانی روسیادا رۆژنامەنوس و سیاسییەکی کاریگەر بووە.