ڤیدیۆ..هەلیكۆپتەرێكی سەربە وەزارەتی نەوتی عێراق كەوتەخوارەوە
  2022-08-24       590       

ئەمڕۆ چوارشەممە، هەلیكۆپتەرێكی سەربە وەزارەتی نەوتی عێراق لە بیابانی نوخەیب لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق كەوتەخوارەوە.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویانكردۆتەوە، هەلیكۆپتەرەكە سەربە یەكێك لە كۆمپانیا نەوتییەكانی سەربە وەزارەتی نەوتی عێراقەو بەهۆی كێشەی تەكنیكی و خێرایی باوە لە بیابانی نوخەیب كەوتۆتە خوارەوە.

سەرچاوە ئەمنییەكان ئاماژەیان بەوەشداوە كە هەلیكۆپتەرەكە زیانی گەورەی بەركەوتوەو یەكێك لە كارمەندانی كۆمپانیا نەوتییەكەش بریندارە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×