راغب عه‌لامه، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی لوبنانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا پەیامێک ئاراسته‌ی عێراقییه‌كان ده‌كات و تێیدا وه‌ڵامی ئه‌و توڕه‌ییه ده‌داته‌وه، كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری باڵیۆزی عێراق له ئوردن، خه‌ڵكی عێراقی تووڕه كردووە.
ئاوێنە: راغب عه‌لامه رایگەیاند "ماوه‌یه‌كی زۆرە په‌یوه‌ندی خێزانیم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی باڵیۆزی عێراق له ئوردن هه‌یه، ئه‌گه‌ر پشێوییه‌كانیش ئه‌جێندای دیكه‌ی هه‌یه، ئه‌وا هیچ په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه نییه".
هه‌فته‌ی رابردوو بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی هاوسه‌ری حه‌یده‌ر عه‌زاری، باڵیۆزی عێراق له ئوردن له‌گه‌ڵ راغب عه‌لامه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی توندی عێراقییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا. ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش رایگەیاند، به گرنگییه‌وه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن و باڵیۆزی خۆیان له ئوردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بانگهێشت ده‌كه‌ن.