نرخی نەوت جارێكی دیكە بەرزبوەوە
  2022-08-26       482       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا جارێكی دیكە بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەك كە ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە سەروی 100 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئاوێنە: دوای ئەوەی سەرلەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ نزیكەی 102 دۆلار بەرزبوەوەو لە كاتی ئێوارەی دوێنێشدا بۆ 99 دۆلار دابەزی، بەڵام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، جارێكی دیكە نرخەكەی بەرزبوەوە.

ئێستا لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 100 دۆلار و 50 سەنت و هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 93 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×