داوا دەكرێت مەسعود بارزانی هادی عامری سەردانی سەدر بكەن لە حەنانە
  2022-08-26       784       

ئەحمەد عەبدوڵا جبوری، سەرۆكی پارتی جەماوەی نیشتمانی لە پەیامێكدا داوا دەكات مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح سەردانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بكەن لە حەنانە بۆ چارەسەری قەیرانی سیاسی عێراق.

ئاوێنە: ئەحمەد عەبدوڵا جبوری ناسراو بە "ئەبو مازن"، سەرۆكی پارتی جەماوەی نیشتمانی، ئەمڕۆ هەینی، لە پەیامێكدا رایگەیاندوە، ئەستمەكە چارەسەرێك بۆ قەیرانی ئێستای عێراق هەبێت بەبێ رێككەوتن لەگەڵ موقتەدا سەدر، بەوپێیەی كە "كۆڵەیەكی بنەڕەتی پڕۆژەی نیشتمانیی عێراقە."

ئەو سەركردە عێراقییە داوای كردوە وەفدێكی باڵا بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی و عادی عامری پێكبهێرنێت بۆ سەردانی موقتەدا سەدر لە حەنانەو گفتوگۆكردن لەگەڵ بەئامانجی تێپەڕاندنی قەیرانەكەو چارەسەركردنی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×