نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كاتی سەرەی گازوایل لە بەنزینخانەیەكی كەركووك دەبێتە شەڕ و كەسێك دەكوژرێ.
ئاوێنە: لە بەنزینخانەی تاهیر لە گەڕەكی پەنجا عەلی بەهۆی نۆرەگرتن بۆ گازوایل دوو هاووڵاتی دەبێتە شەڕیان، لە ئەنجامی دەمەقاڵێ و شەڕەكە یەكێكیان بەفیشەك دەكوژرێ، ئێستەیش هێزە تەناهییەكان لە شوێنەكەن و لێكۆڵینەوەیان دەست پێ كردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان دوو هاوڵاتییەکە لەسەر ئەوەی شوێنی یەکیان لەسەرەی وەرگرتنی گازدا گرتووە بووە بە شەڕیان و یەکێک لە شۆفێرەکان کە بە نەتەوە عەرەبە دەستڕێژی لە شۆفێرەکەی دیکە کردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەوەی بریندارەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و بە هۆی سەختی برینەکەی کە گولـلەکە بەر سەر کەوتووە گیانیلەدەستداوە.