كازمی داوا لەسەرجەم لایەنەكان دەكات سازش بۆ یەكتری بكەن
  2022-08-27       362       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، كلیلی چارەسەری قەیرانی سیاسی عێراق، دانیشتنی هەمو لایەنەكانە لەسەر مێزی گفتوگۆو داواش لە سەرجەم لایەنەكان دەكات سازش بۆ یەكتری بكەن.

ئاوێنە: مستەفا كازمی، ئەمڕۆ شەممە، لەمیانی پێشكەشكردنی وتەیەكدا لە كۆنفرانسی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان رایگەیاند"ئەمڕۆ بە قەیرانێكی سیاسیدا تێدەپەڕین كە هەڕەشەیە بۆ سەر دەستكەوتە ئەمنییەكان."

جەختیشی كردەوە كە "هەموان بەرپرسیارێتی گەیشتن بە چارەسەری قەیرانەكەیان لەئەستۆدایە."

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتیشی"مەعقول نییە قەیرانی سیاسی عێراق بەبێ چارەسەر بمێنێتەوە."و داواشی لە سەرجەم لایەنەكان كرد "سازش" بۆ یەكتری بكەن.

مستەفا كازمی جەختی كردەوە كە ، كلیلی چارەسەری قەیرانی سیاسی عێراق، دانیشتنی هەمو لایەنەكانە لەسەر مێزی گفتوگۆی نیشتمانی و دەستپێشخەری گفتوگۆی نیشتمانی رێگەیەكی تەندروستی بۆ چارەسەری قەیرانی سیاسی عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×