جەمال کۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دو رێگا ههن بۆ ههڵوهشاندنهوهی پهرلهمانی عێراق كە یهكێكیان ئهوهیه سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕەزامەندی سەرۆكکۆمار داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بکات.
ئاوێنە: جەمال کۆچەر، ئەمڕۆ شەممە، لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵۆی توركی، لهبارهی شێوازی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق وتی''دو رێگا ههن بۆ ههڵوهشاندنهوهی پهرلهمان، یهكێكیان ئهوهیه كه سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە رەزامەندی سەرۆكکۆمار داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بکات، رێگای دوەم بریتییه لهوهی كه بهڕێژهی یەک لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان، واتە ١١٠ ئهندام له كۆی ٣٢٩ ئهندام، نوسراوێك پێشکەش بكهن و داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بكهن، پەرلەمانیش بەزۆرینەی رەھا، واتا ٥٠+١ی دەنگی ئەندامەکانی داواکارییەکە پەسەند بکات''.
وتیشی''بهپێی ئەم رێگا دەستورییە، دوای پێشکەشکردنی داواکارییهكه، ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویستی بە دەنگی ١٦٥ ئەندام ھەیە لە کۆی ٣٢٩ ئەندام، بەڵام سەدر بە ئاشکرا داوا دەکات دادگای باڵای فیدراڵیی، پەرلەمان ھەڵبوەشێنێتهوهو ئەنجومەنی باڵای دادوەریییش رایگهیاندوه كه ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە."
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو وتویەتی"گرفتهكهش ئەوەیە كه چوارچێوەی ھەماھەنگی و رهوتی سەدر متمانەیان بەیەکتر نییە، سەدر دەیەوێت بە ھەمان یاسای ھەڵبژاردن و بەھەمان ستافی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن، پڕۆسهی ههڵبژاردن ئهنجام بدرێت، چوارچێوەی ھەماھەنگیش دەڵێت، نەخێر ئێمە بەھیچ شێوەیەک بەرەو ھەڵبژاردنێک ناچین، ئەگەر کۆمیسیۆن و یاسای کۆمیسیۆن نەگۆدڕێت، بۆیە جیاوازییەکی زۆر لەنێوانیاندا ھەیە''.
جەمال کۆچەر راشیگەیاندوە، چوار سیناریۆ ھەن بۆ دۆخی ئێستای عێراق، ئەویش شەڕی شیعە-شیعەیە کە لە ئەنجامی خۆپیشاندانی ملیۆنی لایەنگرانی سەدرو لایەنگرانی چوارچێوەی ھەماھەنگی دروست ببێت، سیناریۆی دوەم دیالۆگ و سازش بۆ یەکتر بکەن، سیناریۆی سێیەمیش لایهنێك بکشێتەوەو لایهنهكهی دیکه دەست بە پڕۆسەی پێکھێنانی حکومەت بکات، سیناریۆی چوارەمیش ئەوەیە کە چوارچێوەی ھەماھەنگی دابەش ببێت."
وتوشیەتی"ئاماژەکان بەدیار دەکەون کە چوارچێوەی ھەماھەنگی ھاوپەیمانییەکی کۆنکرێتی نییە، بۆچونێک ھەیە دەڵێت وەکو نوری مالیکی و ھەندێک لەوانەی ناو چوارچێوە کە دەڵێن با کۆبونەوەیهکی پەرلەمان بکرێت و تیایدا سەرۆكکۆمارو سەرۆکوەزیران ھەڵبژێردرێت و دواتر بڕیاری خۆمان بدەین كه پەرلەمان ھەڵبوهشێنینەوە یان بەرەو ھەڵبژاردن بچین، بەڵام بۆچونی ھادی عامری و حەیدەر عەبادی و ھەندێک لایەنی دیكهی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئەوەیە کە دەڵێن نەخێر باش نییە حکومەتێک دروست بکەین و سەدر بتوانێت ملیۆن لایەنگر کۆبکاتەوە، حکومەت بەم شێوەیە ناتوانێت بەردەوام بێت و ھەڵدەوەشێتەوە، بۆیە دەبێت لەگەڵ سەدر رێکبکەوین، بۆیەش درزێک كهوتوهته ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی و ئێرانیش نایەوێت شەڕی شیعە-شیعە لە عێراق دروست ببێت و رەنگە بڵێت بەشێک لە چوارچێوەی ھەماھەنگی با بچنە پاڵ رهوتی سەدر و بهشهكهی دیكه بێدەنگ بێت و کۆنترۆڵی دۆخی عێراق بكات''.