توێژەرێکى سیاسی: وازهێنانى سه‌در لە پڕۆسەى سیاسی سێ هۆکارى لەپشتەوەیە
  2022-08-29       1036       


توێژەرێکى سیاسی رایگەیاند، کشانەوەى سەدر و وازهێنانى لە پڕۆسەى سیاسی سێ هۆکارى لەپشتەوەیە.  
  
ئاوێنه‌: ئیحسان شەمەرى، سەرۆکى سەنتەرى هزرى سیاسی لە عێراق لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بۆچوونى سەدر لەبارەى ئەوەى ئێران هەوڵدەدات کۆتایی بە مەرجەعیەتى بنەماڵەى سەدر بهێنێت لەگەڵ بڕینى ڕێگا لەبەردەم دەستپێشخەرییەکانى ئێستا، هەڵنەگرتنى بەرپرسیارێتى هەر جوڵەیەکى سیاسی شوێنکەوتووانى بۆ ئاڵۆزترکردنى دۆخەکە، لەپشت کشانەوەى سەدرن لە سیاسەت.  

  موقتەدا سەدر (29-8-2022) بڕیارى دەستبەرداربوونى کۆتایی لەکارى سیاسی و داخستنى سەرجەم دامەزراوەکانى رەوتەکەى راگەیاند.

بڕیارەکەى سەدر پێش رۆژێک دێت لە تەواوبوونى مۆڵەتە 72 کاتژمێرییەکەى کە بۆ ڕێککەوتن دیاریکردبوو.    

ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە "وەزیری سەدر" لە تویتێکدا (شەممە 27-8-2022) ڕایگەیاند، "شتێکی گرنگتر لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە، ئەویش بەشداری نەکردنی هەموو ئەو پارت و کەسایەتیانەیە کە لە دوای داگیرکاری ئەمریکاوە لە 2003 تا ئەمڕۆ بەشدارییان لە پرۆسەی سیاسی کردووە بە هەموو سەرکردە و وەزیر و پلە تایبەتەکانی سەر بە لایەنەکان بە ڕەوتی سەدریشەوە."        

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، " ئێمە ئامادەین  بۆ واژۆکردنی ڕێکهەوتنێک لە ماوەی 72 کاتژمێردا کە ئەمە لەخۆ بگرێت."     

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×