دوای وازهینانی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در، نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌در سێ ڕێنمایی بڵاوده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: دوای ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در به ڕه‌سمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له كاری سیاسی ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا گرژی و ئاڵۆزی له به‌رده‌م كۆشی كۆماری له‌نێوان ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌رو هێزه ئه‌منییه‌كان دروستبووه‌و له‌م باره‌یه‌شه‌وه نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات،
1- ده‌ستتێوه‌ردان به ناوی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه له هه‌موو پرسه سیاسی و حكومییه‌كاندا به‌توندی قه‌ده‌غه‌یه ته‌نانه‌ت له جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و هه‌موو داموده‌زگا و هه‌موو دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ناونیشانه‌كانی تریش .
2- به‌توندی قه‌ده‌غه‌یه دروشم و ئاڵا و دروشمی سیاسی و ئه‌وانی تر به‌ناوی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه به‌رزبكرێته‌وه.
3- به‌توندی قه‌ده‌غه‌یه كه هه‌ر ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن، به پلاتفۆرمی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه به‌ناوی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه ڕاگه‌یاندن بڵاو بكاته‌وه یان به‌كاری بهێنێت .