دو خۆپیشاندەری لایەنگری سەدر لە گرژییەكانی ناوچەی سەوز كوژران
  2022-08-29       423       

ئەمڕۆ دوشەممە، لەكاتی دروستبونی گرژی لەنێوان خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەدرو هێزە ئەمنییەكاندا، دو خۆپیشاندەر كوژراون و 22 خۆپیشاندەری دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوە پزیشكییەكانی عێراقەوە بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ لە گرژییەكانی ناوچەی سەوز لەنێوان خۆپیشاندەرانی سەدرو هێزە ئەمنییەكاندا، لانیكەم دو خۆپیشاندەر كوژراون و 22 خۆپیشاندەری دیكەش برینداربون.

ئەمڕۆ دوشەممە، لەدوای ئەوەی موقتەدا سەدر دەستبەرداربونی خۆی لە كاری سیاسی راگەیاند، خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەدر لە ناوچەی سەوزی بەغداو چەند پارێزگایەكی دیكەی عێراق هەڵیانكوتایە سەر بینا حكومییەكان لەوانە كۆشكی حكومەت و كۆشكی كۆمار لە ناوچەی سەوز.

دوابەدوای ئەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق قەدەغەی هاتوچۆی لەبەغدا لە سەعات 3:30 خولەكی پاشنیوەڕۆو لە سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی عێراق لە سەعات 7ی ئێوارەوە راگەیاند.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×