چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سەدرییەكان: بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ
  2022-08-29       422       

چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە رەوتی سەدر بە سەركردایەتی و جەماوەرەكەیانەوە دەكەن بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دەشڵێت، ناتوانین بەهیچ شێوەیەك بێلایەن بین، كاتێك دامەزراوەكانی دەوڵەت روبەڕوی هێرش دەبنەوە.

ئاوێنە: چوارچێوەی هەماهەنگی، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكی لەبارەی پشێوییەكانی ئەمڕۆی عێراق بڵاوكردەوەو رایگەیاند، "جارێكی تر دوپاتیدەكەینەوە ئێمە لەپاڵ دەوڵەت و دامەزراوەكانیدا دەوەستین و بەهیچ شێوەیەك ناكرێت بێ لایەن بین كاتێك دامەزراوەكانی دەوڵەت روبەڕوی دەستدرێژی و داڕوخان دەبنەوە."

چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی كردتەوە كە دەبێت حكومەت و دامەزراوە ئەمنییەكان بە ئەركی نیشتمانی خۆیان هەڵسن لە پاراستنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و بەرژەوەندییە گشتی و تایبەتەكاندا.

هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی وتویەیت"داوا لە برایان لە رەوتی سەدر بە سەركردایەتی و جەماوەرەكەیەوە دەكەین بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆو كاركردن لەگەڵ براكانیان لەپێناو گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی هاوبەش و دانانی نەخشەڕێیەكی رون بەپشت بەستن بە یاساو دەستور بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی گەل."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×