وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئاڵۆزییەکانی عێراقەوە هاوڵاتییەکانی ئاگاداردەکاتەوە خۆیان دووربگرن لەو ناوچانە، هەروەها داواش دەکات هیچ هاوڵاتییەکی وڵاتەکەی گەشت نەکات بۆ عێراق.
ئاوێنه: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە هاوڵاتییەکانی وڵاتەکەی کردووە لە حاڵەتی ناچاری و پێویستدا نەبێت گەشت نەکەن بۆ عێراق.
هەروەها داواش لەو هاوڵاتییانەی دەکات کە ئێستا لە عێراقن خۆیان دووربگرن لەو ناوچانەی ئاڵۆزی پێکدادانی تێدایە، لە ئەگەری هەر حاڵەتێکی نەخوازراویشدا پەیوەندی بە باڵیۆزخانە و کونسوڵگەرییەکانی تورکیا بکەن لە عێراق.
لە دوێنێوە ئاڵۆزییەکانی عێراق و بەتایبەت بەغدادی پایتەخت هەڵکشانی زۆری بەخۆوە بینینوە و بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا 15 خۆپیساندەر کوژراون و 350ی دیکەش بریندارن.