کەسایەتییەکی ئایینیی نزیک لە سەدر پێشنیاز ده‌كات سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی واز لەکاری سیاسی بهێنن
  2022-08-30       933       


کەسایەتییەکی ئایینیی نزیک لەڕەوتی سەدر پێشنیازێکی خستۆتە بەردەم سەردەکانی ناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی کە بەوتەی ئەو پێشنیازەکە "چارەسەرێکی سادەیە بۆ کۆتاییهێنان بەقەیرانی سیاسیی ئێستای عێراق".

حەلیم فەتلاوی کەسایەتیی ئایینیی نزیک لەڕەوتی سەدر لەپۆستێکدا کە لەهەژماری تایبەتی خۆی لەفەیسبوک بڵاویکردۆتەوە دەڵێت:"ڕێبەر موقتەدا سەدر پێشەنگە لەئارامکردنەوەی دۆخەکەدا، بەجۆرێک بەدرێژایی ماوەی ڕابردوو، هەر لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانەوە تا دەگاتە ئەمڕۆ داوای پاراستنی ئاشتیی‌و ئارامیی دەکات".

فەتلاوی هەروەک دەڵێت:"موقتەدا سەدر جگە لەبانگەوازی بۆ پاراستنی ئاشتیی، لەهەمانکاتدا داوای لەلەلایەنە سیاسییەکان کردوە بێ بەشداریی ئەوو کوتلەکەی، حکومەت پێکبهێنن، لەبەرئەوەی نایەوێت لەڕێگای تەوافوقەوە بەشداریی حکومەتی پشکپشکێنە بکات".

فەتلاوی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌، "ئەوانەی داوای ئارامگرتن‌و پاراستنی ئاشتیی دەکەن، پێیاندەڵێم چارەسەرەکە سادەیەو لەتوانادایە: با سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی واز لەکاری سیاسی بهێنن، وەک چۆن موقتەدا سەدر دەستبەرداریی بوو، ئەوکات با گەلی عێراق لەئیدارەدانی نیشتیمانەکەیان بڕیار لەچارەنوسی خۆیان بدەن".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×