وەفیق سامەڕائیی سوپاسالاری خانەنشین و شرۆڤەکاری ئەمنی و سەربازیی، لە شاری لەندەن و بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئاوێنه: بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکان ئەمڕۆ وەفیق عەجیل حەمود ئەلسامەڕائی (لەدایکبووی 1947 لە سامەڕا) کە جەنەرالێکی پێشووی سوپای عێراق و بەڕێوبەرێکی پێشووی بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی سەرۆکی پێشووتری عێراق جەلال تاڵەبانیی بووە، بەنەخۆشیی کۆچی دوایی کرد.
سامەرائی لە ساڵی 1968 کۆلیژی سەربازیی و لە ساڵی 1977یش کۆلیژی ئەرکانی تەواوکردووە و لە سەردەمی رژێمی بەعسدا چەندین پلەوپایەی سەربازیی بییوە و دواتر لە ساڵی 1994 لەو رژێمە هەڵدێت و روودەکاتە هەرێمی کوردستان و دەبێت بە ئۆپۆزیسیۆن. پاشان دەچێت بۆ بەریتانیا.