بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی لە بەغداد لابرا
  2022-08-30       408       


سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بڕیاریدا قەدەغەی هاتووچۆ، لە بەغدا و شارەکانی تر لاببات.

ئاوێنه‌: لە بەیاننامەیەکی کورتدا سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، کە بڕیاری داوە قەدەغەی هاتوچۆ لە بەغدا و شارەکانی تر لابەرێت.

ئەم بڕیارەش دوای کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی موقتەدا سەدری رابەری رەوتی سەدر دێت، کە کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەچووو تیایدا داوای لێ بووردنی لە گەلی عێراق کرد و داوای لە خۆپیشاندەرانیش کرد لەماوەی یەک کاتژمێردا، بکشێننەوە و کۆتایی بە توندوتیژی بهێنرێت.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×