فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق مۆڵگەیەكی داعش لە حەمرین بۆردومان دەكەن
  2022-09-03       383       

شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق مۆڵگەیەكی داعشیان لە زنجیرە چیاكانی حەمرین بۆردومان كردوە.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەشداوە كە بۆردومانەكە دوای ئەوە هاتوە كە دەزگای هەواڵگری نیشتمانی، زانیاری وردی لە بارەی بونی ئەو مۆڵگەیەی داعش لە زنجیرە چیاكانی حەمرین بەدەستهێناوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەدوای بۆردومانەكە هێزێكی سەربازیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای سەڵاحەدین بۆ پشكنینی شوێنی بۆردومانەكە، دەرچون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×