سەدر پەیامێک ئاڕاستەی لایەنگرانی دەکات
  2022-09-11       902       

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی ١٠ خاڵی ئاراستەی شوێنکەوتوان و لایەنگرانی کرد بە بۆنەی بەشداریکردنیان لە رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی حوسێنی کوڕی عەلی پێشەوی سێیەمی شیعەکان، دەشڵێت"هەر کەسێک سەرپێچی لەم رێنماییانە بکات لێی بێبەری دەبن".

ئاوێنە: لە پەیامەکەیدا داواش دەکات کە نە کفن ببۆشن، نە بە ناشیرینی مامەڵە لەگەڵ گەشتیارانی ئێرانی بکەن نە چەک هەڵگرن.

سەدر دەشڵێت"هەر کەسێک سەرپێچی لەم رێنماییانە بکات لێی بێبەری دەبن".

١-نابێت بەشداربوان ئاڵای هیچ گروپ و لایەن و سەربازی هەڵبەگرن.
٢- نابێت وێنەی هیچ کەسایەتییەک بەرزبکەنەوە.
٣- نابێت بەهیچ شێوەیەک زیارەتکاران کفن بپۆشن یان هەر بەرگێک بپۆشن جیایان بکاتەوە لە زیارەتکارانی دیکە.
٤- جگە لە زیکر و ناوهێنانی خودا و باسی حوسەین نابێت هیچ شتێکی تر بڵێن و ناوی کەسی دیکە نەهێنن.
٥- پێویستە پابەندی ئارامگرتن و ژیری و رەوشت بەرزی بن و هەرکەسێک لەدەرەوەی ئەم رێنماییان رەفتار بکات ئەوا هێزە ئەمنییەکان رێکاری یاساییان بەرامبەر بگرێتەبەر.
٦- بەهەموو شێوەیەک تۆمەت بەخشینەوە بەرامبەران لەوەی بەعسی بوون یان بەتیرۆرست یان بە میلیشیا وەسف کردنی بەرامبەر بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
٧- بەهەموو شێوەیەک هێرشکردنە سەر زیارەتکارانی دەرەوەی عێراق بەگشتی و ئێرانییەکان بەتایبەتی قەدەغەیە جا بەدەستبێت یان بە دەم یان بەهەر هۆکار و شێوازێکی دیکەبێت.
٨- بەهەموو شێوەیەک هەڵگرتنی چەکد قەدەغەیە، بەڵکو تەنانەت هەر ئامێرێکی بڕندە و بریندارکار هەڵگرتنیان حەرامە.
٩- پێویستە بە بەرزترین شێوەی هاوکاری یارمەتی هێزە ئەمنییەکان بدرێت لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا بەتایبەتی تر لە شاری کەربەلا.
١٠- پێویستە هێزەکانی حەشدی شەعبی و سەرایا سەلام لە کەربەلا دوربخرێنەوە، ئەمە کارێکی پێویستە و دەبێت بکرێت بە ئامانجی رێگری کردن لەهەر رووداوێکی نەخوازراو کە ئەنجامەکەی قورسبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×