"رابون مەعروف‌و سەرکەوت شەمسەدین ٨٠ دەفتەر دۆلاریان قازانج کرد بەجیابونەوەیان لەنەوەی نوێ"
  2019-07-05       4674       

ئا: ئاوێنە



 بەپێی دوو بەڵگەنامە کە دەست ئاوێنە کەوتوە، هەردوو پەرلەمانتاری عێراق بە جیابونەوەیان لە جولانەوەی نەوەی نوێ یەکی ٤٠٠،٠٠٠ دۆلاریان قازانج کرد، واتە بەهەردوکیان ٨٠ دەفتەر. 

 


بە پێی بەڵگەنامەکە کە هەریەک لە سەرکەوت شەمسەدین و رابون مەعروف واژۆیان کردوە پێش ئەوەی ببنە پەرلەمانتار، ئەوا دەبوو مانگانە ئەو پەرلەمانتارانە ١٠ ملیۆن دیناریان بدایە بە جولانەوەی نەوەی نوێ بۆ ماوەی چوار ساڵ (واتە ٤٨ مانگ)، کە کۆی ئەم پارەیە دەکاتە ٤٨٠ ملیۆن دینار لە ماوەی ئەو ٤ ساڵەدا بۆ یەک پەرلەمانتار.


 بەڵام ئێستا بە جیابونەوەیان لەجوڵانەوەکە، جگە لەوەی ئەو دوو پەرلەمانتارە ٨٠ دەفتەرەکە نادەن بەجولانەوەکەو رزگاریان بوو لەوە، بەلام لە پەرلەمانی عێراقیش ئازاد دەبن و دەتوانن لەدانیشتنەکانی پەرلەمان بەپێی بەرژەوەندی خۆیان دەنگ بدەن.


ئەمە لەكاتێكدایە كە جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ پێشتر ئەم گرێبەستەی لەگەڵ پەرلەمانتارەكانی كردبو، بۆیە جوڵانەوەکەو بەڕێوەبەرانی ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو پەرلەمانتارانەی لەفراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ جیابونەوە، هۆكارە سەرەكیەكەی پابەند كردنیان بوە بەپێدانی ئەو بڕە پارەیەوە‌و ویستویانە بەم جیابونەوەیە خۆیان لەپێدانی دەرباز بكەن‌و لەبری ئەوەی بیدەن بەنەوەی نوێ‌ بۆ خۆیان بێت.

 

هەروەها بەڕێوەبەرانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ جەغت لەوە دەکەن کە زۆربەی ئەو پەرلەمانتارانەی لەجوڵانەوەکە جیابونەتەوە لەپەرلەمانی عێراق‌و کوردستانیش، ئەوەندە ناسراوو دیارو خاوەنی پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بەهێز نەبون کە خۆیان بتوانن بایی ئەوەندە دەنگ بهێنن ببنە ئەندامی پەرلەمان، بەڵکو میدیایەکی گەورەو پارەیەکی زۆریان بەمەبەستی ریکلام کردن بۆ خراوەتە گەر، زۆربەی دەنگەکانی لیستەکەش سەرۆکی جوڵانەوەکە شاسوار عەبدولواحید بەدەستی هێناوەو بەسەر ئەماندا دابەش بوەتەوە، وێڕای ئەوەی دواتریش کورسییەکەی خۆیشی داوە بەکاندیدێکی تر، بەڵام ئەمان پاش بەدیهێنانی خواستی شەخسی خۆیان، پشتیان کردوەتە جوڵانەوەکەو بە"کۆمپانیاو بنەماڵەچێتی" تۆمەتباریان کردوە.


بەمەرجێک پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەش شێوەی بەڕێوەبردن‌و کارکردنی جوڵانەوەکە هەر بەهەمان شێوە بوەو ئەمانیش تا گەشتون بەئامانجەکەیان بێدەنگەیان لێکردوەو نەک پێی رازی بون، بەڵکو ستایشیان کردوە.

 

رۆژی ٢١ی نیسانی رابردو، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەبەغداو ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوەو رایانگەیاند "نەوەی نوێ لەجوڵانەوەیەکی سیاسی جیاواز لەمۆدێلی سیاسی زاڵ، بەرەو باندێکی سیاسی تەنگەبەری ئەوتۆ براوە، کە ھەمو دەزگا و ئۆرگانە گرنگەکانی بڕیاردان تێیدا پەراوێزخراون و بڕیاری دەستە جەمعی تێدا نەماوە. جوڵانەوەکە بەجۆرێك لەگەڵ خێزان و بزنس تێکەڵ کراوە، ئیتر جیاکردنەوەیان سەخت بێت".

 

رۆژێک دوای ئەوە، شادی نەوزاد پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەو کەسانەی ناڕازین، هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەی سێكسیان لێ دەکرێت"و ڕاشیگەیاند، "سکاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تۆمار دەکەین."

 

بەدوای ئەوەشدا ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەندامێتی هەریەک لەرابوون مەعرووف و سەرکەوت شەمسەدینی سڕکرد.

   

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×