مستەفا کازمی: عێراق بەقەیرانێکی سیاسی سەختدا تێدەپەڕێت لەدوای ٢٠٠٣وە وێنەی نەبوە
  2022-09-17       379       


مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، عێراق بەقەیرانێکی سیاسی سەختدا تێدەپەڕێت کە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ وە وێنەی نەبوە. داواش له‌هەموو هێزە سیاسییەکان ده‌كات دۆخی عێراق‌و عێراقییەکان لەبەرچاو بگرن، "چونکە عێراق ئەمانەتە لەملی هەمواندا".

ئاوێنه‌: مستەفا کازمی ئەمڕۆ شەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "عێراق لەم هەلومەرجە نائاساییەدا پێشوازی لەملیۆنان سەردانکەر کردوە، ئێمە توانیمان بەپێی بەرپرسیارێتی، ئەوپەڕی توانامان پێشکەشی بکەین، هەروەک لەخەڵکی بەسەبرو بەتوانامان نایشارینەوە کە عێراق بەقەیرانێکی سیاسیدا سەختدا تێدەەرێت کە ڕەنگە یەکێک بێت لەسەختترین قەیرانەکانی دوای ٢٠٠٣، بەڵام ئومێدو ئیرادەمان هەیە، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە، بۆ ئەوەی هەنگاو بنێین کە عێراق بەرەو ئارامی و سەقامگیر بپەرێنینەوە."

سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگەواز له‌هەموو هێزە سیاسییەکان ئەوەیە دۆخی عێراق و عێراقییەکان لەبەرچاو بگرن، چونکە عێراق ئەمانەتە لەملی هەموواندا.

لەبەیاننامەکەدا کازمی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكه‌شی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی کردوە كه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا لەھەوڵی بەرقرارکردنی ئەمنیەت و بەردەوامی ڕاوە دونانی تیرۆریستانن، ئەوە سەرەرای ئەو ھێزانەی کە لەئەرکدان بۆ  پاراستنی سه‌ردانكه‌رانی‌ شیعه‌.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×