کوردێك بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندید دەکرێت
  2022-09-19       935       


کوردێك بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندید دەکرێت، کە پێشتر پشکی سەدرییەکان بوو بەر لە کشانەوەیان لە پەرلەمانی عێراق.

چوارچێوەى هەماهەنگی شیعە موحسین مەندەلاوى، پەرلەمانتارى سەربەخۆى کورد لە پەرلەمانى عێراقی کاندید کردووە بۆ وەرگرتنی پۆستى جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانی عێراق.

بەگوێرەی میدیای عێراقی، چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدکردنی مەندەلاوی لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی هەرێم و لایەنە سوننەکان یەکلاکردووەتەوە.

لە هەڵبژاردنى 10ى تشرینى یەکەمى 2022، لە بازنەى پێنجى پارێزگای دیالە، موحسین مەندەلاوی وەك کاندیدی سەربەخۆ توانی پێنج هەزار و 358 دەنگ بەدەستبهێنێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×