له‌كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كاندا جه‌خت له‌كاندیدكردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرایه‌وه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ئاماده‌بونی ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو رایگه‌یاند، "تاكه كاندیدمان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سودانیه‌و سه‌رجه‌م ده‌نگۆكانی گۆڕینی كاندیده‌كه‌مان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هاتووه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی باسیان له‌و ئاماده‌كاریانه كرد كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان ده‌یكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی په‌رله‌مان و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه ده‌ستورییه‌كانی.