بۆ چارەسەری پیسبوونی ئاو لە سلێمانی بودجەیەك تەرخان كرا
  2022-09-22       354       


بڕی 308 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەكی چارەسەركردنی پیسبوونی ئاو لە سلێمانی تەرخان كرا.

ئاوێنه‌: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم بڵاویكردەوە، بە مەبەستی چارەسەركردنی پیسبوونی ئاو لە شاری سلێمانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەیەك بە بڕی (٣٠٨،٢٧٧،٦٦١) سێسەد و هەشت ملیۆن و دووسەد و حەفتا و حەوت هەزار و شەشسەد و شەست و یەك دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی خەرج دەكات.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، بەپێی فەرمانێكی وەزاری، لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڕیار لەسەر خەرجكردنی ئەو گوژمەیە دراوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆری لە شەقامی بۆتان بۆ چارەسەركردنی گرفتی پیسبوونی ئاو، كە ئەم گوژمەیە كاریگەری زۆر باشی لەسەر چارەسەركردنی ئەو گرفتە دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×