ڕێواز فایەق: لەگەڵ بارزانی ڕێککەوتین
  2022-09-22       225       


ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامدەبن‌و خولی پێنجەم درێژدەكرێتەوە.

ئاوێنه‌: دوای كۆبونەوەی ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی، سەرۆكی پەرلەمان ڕایگەیاند، لەگەڵ بارزانی ڕێككەوتین دەستور بەكۆدەنگی بنوسرێتەوە.

لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەوە سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت:"لەگەڵ مەسعود بارزانی ڕێككەوتین نوسینەوەی دەستور بەكۆدەنگی نیشتیمانی بێت‌و دانیشتنەكانی پەرلەمانیش بەردەوامدەبن‌و خولی پێنجەم درێژدەكرێتەوە".

دوێنێ چوارشەممە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی‌و ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لەدیدارێكدا گفتوگۆیان لەبارەی پرسی نوسینەوەی دەستوری هەرێمی كوردستان كرد.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×