حكومەتی هەرێم: لە هەولێر ئاوی بەفیڕۆدراو بەكاردەهێنرێتەوە بۆ پارك و باخچەكان
  2022-09-22       390       

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەگوژمەی 300 ملیۆن دۆلار، پڕۆژەی ئاوی قورسی هەولێر جێبەجێ دەكرێت كە تێیدا ئاوی بەفێڕۆدراوی ماڵان، خاوێندەكرێتەوەو بەكاردەهێنرێتەوە بۆ پارك و باخچەكان.

ئاوێنە: حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"پڕۆژەی ئاوی قورسی هەولێر، بەگوژمەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بەدرێژیی ٧٥ كیلۆمەتر ئاوەڕۆ، بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی ئاوی قورس، جێبەجێ دەكرێت."

وتوشیەتی"ئەو ئاوەی كە لە ماڵان بەفیڕۆدەچێت، جارێكی دیكە خاوێندەكرێتەوەو بەكاردەهێندرێتەوە بۆ پارک و باخچەكان."

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، لە راگەیەندراوەكەدا، لەبارەی ئەو پرۆژەیەوە وتویەتی"پڕۆژەكە بە سێ قۆناخ تەواو دەکرێت، پارە بۆ قۆناغی یەکەم دابینکراوە، کە درێژییەکەی ٧٥ کیلۆمەترە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×