هەولێر؛ لە شەڕەتەقەی نێوان زاواو خەزورێكدا كەسێك برینداربو
  2022-09-22       486       

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكێكی شارەكە شەڕ لەنێوان زاواو خەزورێكدا دورستبوەو تێیدا تەقەكراوەو كەسێك برینداربوە، دەشڵێت: لەسەر شەڕەكە پێنج كەس لە هەردولا دەستگیركران.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەهاری نوێ بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە دەمەقاڵێ لەنێوان زاوا و خەزورێک دروست دەبێت و تێیدا چەک بەکار دێت و کەسێک بە گولـلە زامدار دەبێت."

وتوشیەتی"هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و هەردو لایەنی شەڕکەریان دەستگیرکرد، کە پێکهاتبون لە پێنج کەس."

ئاماژەی بەوەشداوە كە "دەستگیرکراوەکان ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی شادی کران بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ بکرێتەوە و ڕێڕەوی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×