نرخی نەوت دابەزی
  2022-09-23       416       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەرزبونەوەی بەهای دۆلار و ترس بەرامبەر سستبونی ئابوری، هۆكاری دابەزینی نرخی نەوتن.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بۆرسەی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە ئێستادا بە 89 دۆلارو 95 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 83 دۆلار و یەك سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەهۆی بەرزكردنەوەی رێژەی سودی بانكی لە ئەمریكاو هەروەها نیگەرانی لە سیستبونی ئابوریی جیهان بە هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت دەژمێردرێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×