كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
  2022-09-23       128       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە بڵاوكردەوەو دەڵێت، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بە 2 تا 3 پلە بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەنزیكەی 2 تا 3 پلە بەرزدەبنەوە.

كەشناسی پێشبینی كردوە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە بن: ھەولێر: 33، سلێمانی: 34، دھۆک: 32، کەرکوک: 35، ھەڵەبجە: 36، سۆران: 34، گەرمیان: 42 پلە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، سبەی شەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 34، سلێمانی: 35، دھۆک: 33، کەرکوک: 36، ھەڵەبجە: 37، سۆران: 34، گەرمیان: 42 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×