سكرتێری بەرەی یەكگرتوی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیركرا
  2022-09-23       847       

ئەمڕۆ هەینی، سیاوەش حەیاتی، سكرتێری بەرەی یەکگرتوی کورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركرا.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی هەواڵی كوردپا، سیاوەش حەیاتی، كە هاوكات وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسانە، ئەمڕۆ هەینی، لە گوندی "وەرگمە"ی شاری داڵاهۆ بە "بڕیاری دادوەر" دەستگیركراوە.

ئەوەش لەكاتێكدا كە سیاوەش حەیاتی، دوێنێ پێنجشەممە، لە گرتە ڤیدیۆیەكی حەوت خولەكیدا باسی لە كوژرانی "مینو مەجیدی"، یەكێك لە خۆپیشاندەرانی كرماشان كردبو بەدەستی هێزە ئەمنییەكانی ئێران.

سیاوەش حەیاتی لەو ڤیدیۆیەدا دەڵێت "لە شیرەی گیانی ئێمەیە، حەقدەستی ئەوانە دەدەین کە گیانمان بپارێزن، بەڵام ئەوانە بە جێگای پاراستنی گیانی ئێمە، ڕەحم بە گەورە و بچوکمان، ناکەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×