توركیا سەنتەری ناحیەی گرعوزێر لە شنگال بۆردومان دەكات 
  2022-09-23       184       

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان سەنتەری ناحیەی گرعوزێری سەر بە قەزای شنگالی بۆردومان كرد. بەپێی قسەی بەڕێوەبەری ناحیەكە، بۆردومانەكە "بارەگایەكی یەكینەكانی بەرخۆدانی شنگال'یەبەشە'ی كردۆتە ئامانج."

ئاوێنە: میدیاكانی نزیك لە پەكەكە بڵاویان كردەوە، كەمێك پێش ئێستا، توركیا لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە، ناوەندی گرعوزێری لە سنوری قەزای شنگال بۆردومان كردوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە كە هێشتا زیانەكانی هێرشەكە نەزانراون.

هاوكات خدر خودێداد، بەڕێوەبەری ناحیەی گرعوزێر بە روداوی راگەیاندوە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان "بارەگایەکی یەبەشەی کردوەتە ئامانج و تاوەکو ئێستا زیانەکان دیار نین."

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×