چوار پەرلەمانتار لەماوەی 6 مانگی پەرلەمانی كوردستاندا هیچ قسەیەكیان نەكردوە
  2022-09-24       809       

بەپێی راپۆرتی ئینستیتیوتی پەی لەبارەی خولی بەهارەی پەرلەمانی كوردستانەوە، لەماوەی شەش مانگدا چوار پەرلەمانتار هیچ قسەیەكیان نەكردوەو پەرلەمانتارێكی یەكگرتوش زۆترین قسەی كردوە لەو ماوەیەدا.

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، ئینستیتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان راپۆرتی خۆی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی خولی بەهارەی پەرلەمانی كوردستان (3/1- 8/31)، بڵاوكردەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، لەماوەی ئەو شەش مانگەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستاندا، ئیسماعیل عەلی لە فراكسیۆنی یەكگرتو زۆرترین قسەی كردوە كە (51) خولەك بوە.

هەروەها رێبوار بابكەیی لە فراكسیۆنی پارتی دوەم پلەی گرتوە لە قسەكردن كە (43) خولەك قسەی كردوەو مەم بورهان قانع، سێیەم پلەی گرتوە لە قسەكردن كە (35) خولەك قسەی كردوە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە ئەو پەرلەمانتارانەی لەو شەش مانگەدا هیچ قسەیەكیان نەكردوە لە دانیشتنەكاندا بریتین لە: لەیلا عەبدولجەبار لە فراكسیۆنی پارتی، راهی رەهبەر لە فراكسیۆنی یەكێتی  (دەوامی نەكردوە ئیستقالەی كردوەو رەتكراوەتەوە، رۆبینە ئۆمیلك لە پێكهاتەكان، سارا دڵشاد لە پێكهاتەكان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×