بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لهڕونكردنهوهیهكدا ئهنجامی لیژنهی لێكۆڵینهوهی لهژههراویبونی 100 خوێندكارهكهی ڕاگهیاندو ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه ژههراویبونهكه بههۆی ئاوی بیرو ئامادهكردنی خۆراكی خوێندنگهكه بووه بهشێوهی ناتهندروست.
ئاوێنه: دهقی ڕونكردنهوهكه:
رونکردنەوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
دوای ئەوەی لەبەرواری ۲۰۲۲/۹/۲۲ لەخوێندنگایەك لەناوشاری سلێمانی زیاتر (۱۰۰) خوێندکار بەحاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕشید تایبەت بەمنداڵان دەکەن بەمەبەستی بەدواداچوون لەو حاڵەتە ڕاستەوخۆ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەت لە( چاودێری تەندروستی، یەکەی ئاو، تەندروستی خوێندنگاکان) ڕاسپارد ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بکرێت لەدۆزینەوەی حاڵەتەکان و نمونەی ئاو بۆپشکنینی تاقیگەی وەربگیرێت ،
دواتر بەڕێوەبەراتی خۆپاراستنی تەندروستی بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری خۆپاراستن و لێپرسراوی چاودێری تەندروستی سلێمانی لیژنەکان پێکهێنراو سەردانی خوێندنگاکەیان کرد دوای ئەنجامدان و پشکنینی:
۱-ئامادەکردنی خواردن بۆ خوێندکاران لەفرۆشگای خوێندنگاکە بەشێوەیەکی (نا تەندروست ) ئامادەکرابوو.
۲-دوای وەرگرتنی نمونەی سەرچاوەی دابینکردنی ئاو لە خوێندنگاکە دەرکەوت ئەو ئاوەی لەڕێگەی (بیرەوە) دابین دەکرێت و وە خوێندکاران بەکاری دەهێنن لەڕوی (بەکتریۆلۆجی) وە (نەشیاوە) بۆخواردنەوە ناگونجێت.